لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا بەهۆى دروستکردنى گرژى لەناو هۆڵى پەرلەمان سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەناچارى دانیشتنەکەى هەڵگرت.

 

کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتارى نەوەى نوێ (6ى تەموزى 2021) لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، بەهۆى ئەوەى داوامان کرد کە کۆتایهاتنى لێبڕینى مووچە بخرێتە دەنگدانەوە و سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان ئەم کارەیان نەکرد، چووینە سەر سەکۆى دەستەى سەرۆکایەتى و نەمانهێشت دانیشتنەکە بەردەوام بێت.

 

ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەوان وەک فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ فراکسیۆنەکانى ترى ئۆپۆزسیۆن و بەشێکى تر لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکانى تر کە ژمارەیان نزیکەى 16 پەرلەمانتار بوو رێگریمان کرد کە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنەکە تەواو بکات.