بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، پێویستە 200 تا 250 لیتر ئاو دابین بكرێت، بەڵام ئێستا ئەوان لە سەرووی 300 لیترەوە ئاوی خواردنەوە دابین دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ روونکردنەوەیەکی لەبارەی كەمئاوی و بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕۆژانە ملیۆنێك و 900 هەزار تا دوو ملیۆن و 100 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە دابین دەكات، لەكاتێكدا بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، پێویستە 200 تا 250 لیتر ئاو دابین بكرێت، بەڵام ئێستا ئێمە لە سەرووی 300 لیترەوە ئاوی خواردنەوە دابین دەكەین، ئەم بڕەش زۆر زیاترە لە پێداویستی هەر هاووڵاتییەك، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، خواست لەسەر ئاو زیاد دەكات”.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:” بەهۆی فێنككەرەوە و چالاكییە هەمەجۆرەكانی ناو ماڵ و ئاودانی باخچەكان و شۆردنی پێش دەرگە و كۆڵان و ئۆتۆمبێل و دەیان جۆری دیكەی بەكارهێنان و بەفیڕۆدانی ئاو، هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاتژمێرەكانی كارەبا كەم دەبنەوە كە بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت، بۆیە ئەمانە گرفتی كەمئاوی دروستدەكەن”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:”شاری هەولێر سێ پرۆژەی ئاوی هەیە كە كارەبای بەردەوامیان بۆ دابین كراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 1190 بیری ئاو هەن، نزیكەی 30%یان دوو كارەبایان هەیە و نزیكەی 100 بیریشیان كارەبای مۆلیدە و نیشتمانیان هەیە و زیاتر لە شەش سەد بیریشیان تەنیا یەك كارەبایان هەیە، كێشەكان زیاتر لەو بیرانەن كە یەك كارەبایان هەیە، چونكە بەشێوەی پچڕپچڕ كارەبایان بۆ دێتەوە و ئەمەش وا دەكات ئاوی پێویست نەگاتە هەموو ماڵەكان، كاتێك تۆڕەكانی ئاو پڕ دەبن بەهۆی پچڕانی كارەباوە، دووبارە بەتاڵ دەبنەوە و ئاو ناگاتە ماڵەكان، بە تایبەتی ئەو ماڵانەی دوور لە سەرچاوەكەن زیاتر گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە 1000 مۆلیدەمان لە سەرتاسەری كوردستاندا لەسەر بیرەكانی ئاو داناوە تا گرفتی كەم ئاوی روو نەدات”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات کە هەموو شێوەیەك دەست بە ئاوەوە بگرن و زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانیدا نەكەن، بۆ ئەوەی بتوانین ئاو بۆ هەموو ماڵەكان دابین بكەین.

لەکۆتایی روونکردنەوەکەدا ئەوەشهاتووە:”ئێمە وەك حكوومەت بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین ئاستی دابینكردنی ئاو زیاد بكەین و گرفتەكان چارەسەر بكەین، وەك ئاماژەمان پێی كرد زیاد لە پێویستی هاووڵاتییان ئاو بەرهەم هاتووە، بەڵام دیارە ڕێژەیەكی زۆری ئەو ئاوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەفیرۆ دەدرێت، بۆیە بەشێكی ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتییەكە راستەوخۆ دەكەوێتە سەرشانی هاووڵاتییانیش بەوەی پێویستە ئاو بەفیڕۆ نەدەن و رێز لەو سامانە نیشتمانییە بگرن، چونكە .