هاووڵاتییەكی شاری هەولێر داوای یەكلاكردنەوەی دۆسێی هاوسەرەكەی دەكات كە چەند ساڵێکە بەبێ دادگاییكردن زیندانیكراوە.

ئەو هاووڵاتییە ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای هەولێر ڕایگەیاند ساڵی 2018 هێزە ئەمنییەكان هاوسەرەكەیان برد و پێیان وت وەرە مەسرور بارزانی ئیشی پێتە، بەڵام لەو کاتەوە زیندانكراوە و ئەوراقیشی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو كە رێگە نادرێت منداڵەكانی باوكیان ببینن.