پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممە 6/7/2021 کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەک دەکات و بیرۆکەی چەند پەرلەمانتارێکیش دەخرێتەڕوو.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە “به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٧)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢١/٧/٦ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (٢)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٤٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).

2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).

3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).

4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ ١٩).

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەمواركراو).

بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان