بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایينى چەمچەماڵ رایگەیاند، وتار خوێندنەوەی ئەبوبەکر هەڵدنی پەرلەمانتار، لە یەکێک لە مزگەتەکانی بناری چیای خاڵخاڵان سەرپێچی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقافە، داواش لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەن، رێگری لەو جۆرە سەرپێچیانە بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروبارى ئايینی چەمچەماڵ رایگەیاند: “رۆژی ھەینی رابردوو كە دەكاتە (2/7/2021) لە گوندی جەلەمۆرت بناری چیای خاڵخاڵان کە نزيكەى دە ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەن لە کاتێکدا بەھۆی کەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری ھەینی تێدا پێشكەش ناكرێت و ھيچ وتاربێژێكيش بە فەرمى لە لايەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە، كەچى کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە بە ناوی “ئەبوبەکرھەڵەدنی” کە بە میوانی لە گوندەکە بووە بەبێ رەچاوکردنی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایينی ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتوانى گوندەكە، بۆیە لێرەوە رایدەگەێنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزرترین ناوەندی دانان و دەرکردن یاسایە، کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاسا و رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەکات”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “لەسۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارەتی داوا لە بەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە رێگا لەم جۆرە کارانە بگرن و نەھێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە”.
دەقی راگەیەندراوی بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروبارى ئاينى چەمچەماڵ:..
رۆژی ھەینی رابردوو كە دەكاتە(٢/٧/٢٠٢١) لەگوندی جەلەمۆرت بناری چیایی خاڵخاڵان کە نزيكەى دە ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەن لەکاتێکدا بەھۆی کەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری ھەینی تێدا پێشكەشناكرێت و ھيچ وتاربێژێكيش بە فەرمى لە لايەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە، كە چى کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە ” بەناوی ابوبکر ھەڵەدنی” کە بە مێوانی لەگوندەکە بووە بەبێ رەچاوکردنی یاساو رێنمایەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايني ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتوانى گوندەكە، بۆیە لێرەوە رایدەگەێنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزرترین ناوەندی دانان و دەرکردن یاسایە، کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاساو رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەکات، لەسۆنگەی ھەست کردن بەبەرپرسیارەتی داوا لەبەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کەرێگا لەم جۆرە کارانە بگرن و نەھێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە.
لەگەڵ رێزدا
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروبارى ئاينى چەمچەماڵ