سنورمیدیا
دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، سبەینێ یەكشەممە لە قەزای سەیدسادق خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.
وابڕیارە سبەینێ دژی نەبوونی ئاو، كارەبا، ڕێگاوبان و نەبوونی هەلی كار بۆ گەنجان، لە قەزای سەیدسادق خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.
دیار نییە ئەو خۆپیشاندانە كێ سەرپەرشتی دەكات، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگەشەی بۆدەكرێت.