سنور ميديا
مه‌لا به‌ختیار رایدەگەیەنێت، ئەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسی دەستوردا لەسەر داهاتووی قەوارەی هەرێم باسی کرد، هەڕەشە نەبوو، بەڵکو راسیەکی تاڵ بوو، دەشڵێت، “حزبەکان و حکومەتی هەرێم مەترسییەکانی سەر هەرێم نابینن.”
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی، بە میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە، ئەوەی جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، “ئه‌گه‌ر كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن وانه‌زانن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆنۆمییه‌تان تاسه‌ر ده‌مێنێ”، ئه‌وه بۆ هه‌ڕه‌شه نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بوو بیانترسێنێت، به‌ڵكو راستییه‌ك بوو تاڵ بوو، به‌ڵام رایچڵه‌كاندن.
مەلا بەختیارئەوەشی خستەڕوو، دوای ئه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌مان قسه‌ی كرده‌وه، به‌ڵام به‌جۆرێكی تر، وتی ئه‌گه‌ر توركیا ورده‌ورده كوردستان داگیر بكات وای لێدێت به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانه‌وه له كوردستان، هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌رپرسیارێتی ئه‌و دۆخە پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر به‌غدا له‌سه‌ر حزبه كوردستانییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه، کە تا ئێستاش ئه‌و مه‌ترسییه وه‌كو خۆی له‌به‌رچاویان به‌رجه‌سته نه‌بووه.
مەلا بەختیار دەڵێت، “من لامه‌ركه‌زییه‌تم بۆ پارێزگاكان پێ باشه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه بدرێت به پارێزگاكان كه ئه‌و پارێزگایانه بتوانن كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پڕۆژه‌ی دارایی دابنێن و خزمه‌تگوزاریی و گۆڕانكارییه‌كانیان ژێرخانی پارێزگاكان به‌هێزبكرێت و كه‌موكوڕییه‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌مه له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت نابێت به پاساوی لامه‌ركه‌زی هه‌رێمی كوردستان لاوازبكه‌ین ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌م هه‌رێمه له ئێستادا پیلانی له‌سه‌ره.”