ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، پێویسته حكومه‌ت هه‌رچی زووتره كێشه‌ی مووچه چارسه‌ر بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی.
ئەمڕۆ شەممە 3/7/2021 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی د. هادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
بە گوێڕەی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەدا له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه تیشكخرایه سه‌ر دوا پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر خراپی بار و گوزره‌ران و بژێوی هاوڵاتیان و موچه خۆران به‌گشتی به‌هۆی درێژه‌دانی حكومه‌ت به بڕیاری نایاسایی و ناعادیلانه‌ی لێبڕینی (21%) ی موچه، وێڕای نه‌مانی هۆكار و پاساوه‌كانی قه‌یرانی دارایی … له‌وباریه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌ت هه‌رچی زووتره كێشه‌ی موچه چارسه‌ر بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
رۆژی شه‌ممه 3/7/2021 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. هادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه تیشكخرایه سه‌ر دوا پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر خراپی بار و گوزره‌ران و بژێوی هاوڵاتیان و موچه خۆران به‌گشتی به‌هۆی درێژه‌دانی حكومه‌ت به بڕیاری نایاسایی و ناعادیلانه‌ی لێبڕینی (21%) ی موچه، وێڕای نه‌مانی هۆكار و پاساوه‌كانی قه‌یرانی دارایی … له‌وباریه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌ت هه‌رچی زووتره كێشه‌ی موچه چارسه‌ر بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دیارده ترسناكه‌كانی وه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نجان و ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه و سنوردانان بۆ زیادكردنی باج و رسومات له‌سه‌ر هاوڵاتیان و رێگه‌گرتن له به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی له داهاتی نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌كان و گێرانه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوێسته‌یكرد له‌سه‌ر پرسی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان به‌گشتی و ئازادای رۆژنامه‌وانی به‌تایبه‌تی، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێزگرتنی ته‌واو له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و پارێزگاركردن له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دوو كۆڵه‌گه‌ی گرنگی سیسته‌می حوكمڕانی ره‌شید و دیوكراتین.
هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هیوای خواست كه سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبن له شه‌ڕ و ئاژاوه و ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئیقلیمیه‌كان و داوایكرد كه كێشه و ئاڵۆزیه‌كان به رێگای ئاشتی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی تردا پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجه‌مه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێكرا و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رزنرخاند كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیستێكی فراوان له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و هه‌وڵه‌ی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت و له‌و بواره‌دا كۆبوونه‌وه داوایكرد كه هاوڵاتیان به گه‌رم و گوڕ بچینه سه‌ر صندوقه‌كانی ده‌نگدان و هیوای خواست كه هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام دا به‌ڕێوه بچبَت و دووربێت له ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه‌كان.
له دوا ته‌وه‌ره‌دا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی تیشكی خسته سه‌ر كاروباری ناوخۆی حیزب و سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی تێكڕای ئۆرگانه‌كانی حیزب كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا، وێڕای پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی په‌یوه‌یست به په‌تای كۆڕۆنا، ماندوونه‌ناسانه كار و چالاكی كه‌م وێنه‌یان ئه‌نجامداوه و خزمه‌تی به‌رچاویان پێشكه‌ش كردووه له بواره‌كانی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی و خێرخوازی به توێژه هه‌ژار و نه‌داره‌كانی كۆمه‌ڵگه.
له كۆتایی دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵك و سه‌نگه‌ری پشتیوانیكردن له ماف و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌بێت و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره خزمه‌تێكه له‌و پێناوه‌دا .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
3/7/2021