ئەفسەرێكی ژن لە چاكسازی گەوران لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، دوای ئەوەی ئاشكرابوو بەبەرچاوی زیندانیانی ترەوە، سێكی لەگەڵ زیندانییەك ئەنجامداوە، بە زیندانیكردن سزادرا.

بەگوێرەی هەواڵێكی فۆكس نیوز، دوای ئەوەی نووسینگەی بەڕێوەبەری هەرێمی فریسنۆ زانیاریان بەدەست دەگات لەبارەی هەبوونی پەیوەندی سێكسی ئەفسەرێكی ژن بەناوی ( تینا گۆنزالێس تەمەن 27 ساڵ) لەگەڵ زیندانیكراوێك، دەستبەجێ دەستگیركراوەو رەوانەی زیندانكراوە.

ستیڤ ماكۆماس، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریسنۆ بەدادوەری راگەیاندووە :” رەفتاری ئەو ئەفسەرە ژنە بەبیری هیچ كەسێكدا نایەت تەنها ئەو كەسانە نەبێت كە بەد رەفتارن.”

ئەو كچە ئەفسەرە لە ساڵی 2016ەوە لەو شوێنە كار دەكات، بەڵام دوای ماوەیەك لە ئاشكرابوونی ئابڕووچوونەكەی، دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

وەك رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، تینا گۆنزالیس، بۆ كار ئاسانی خۆی، كونیكردووەتە جلە سەربازیەكەی بۆ ئەوەی لەكاتی سێكس كردن لەگەڵ ئەو زیندانییە، جلەكانی دانەكەنێت، كە دەوترێت، بەبەرچاوی 11 زیندانی ترەوە ئەو كارەیان كردووە.

لەگەڵ ئەوەی داواكرابوو ئەو ئەفسەرە ژنە بۆ ماوەی 15 مانگ زیندانی بكرێت بەڵام بەبڕیاری دادگا بە 210 رۆژ زیندانیكردن سزادراوە.