سنورمیدیا – تایبەت
 
بەهۆی نەدانی كرێی مانگانە و كەڵەكەبوونی قەرزەكانییەوە ماڵپەڕی NRT كە شاسوار عەبدولواحید، خاوەندارێتی دەكات داخرا.
 
ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی نەدانی پارە و كەڵەكەبوونی قەرزەكانییەوە ماڵپەڕی NRT، NR2 و NRT عەرەبی داخراون، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو دەزگایە لە ڕێگەی سوشیال میدیاوە ئەوەیان ئاشكراكرد كە ماڵپەڕەكەیان هاكراوە.
 
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، ئەرشیفی ماڵپەڕەكانی NRT نەماوە و كۆمپانیای دروستكاری بۆ گەڕانەوەی داوای قەرزەكانی دەكات.
 
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، سایتی كورد نیوز، كەپێشتر لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پشتیوانی نەوەی نوێ دروستكرا، ناوەكەی گۆڕدراوە و دەكرێت بە ماڵپەڕی نوێی NRT.
 
ماڵپەڕە نوێیەكەی NRT لە سلێمانی و لە لایەن یەك كەسەوە دروست دەكرێت و ڕۆژنامەنوسێكی نزیك لەشاسوار عەبدولواحید، سەرپەرشتی دەكات.