پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر بە چەقۆ ژنەكەی خۆی كوشت و بەنیازبوو بەرەو توركیا هەڵبێت.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێك بەناوی (ن. ع. م) دانیشتووی كۆمەڵگەی مەلائۆمەر، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، هاوسەرەكەی خۆی كە دایكی پێنج منداڵ بوو، بە چەقۆ كوشت، لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، بەهاوكاری پۆلیس و ئاسایشی سۆران و مێرگەسۆرن توانرا لە دوایین خاڵی پشكنینی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان، دەستگیر بكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، بكوژەكە لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا نا كە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە.