سنورمیدیا – تایبەت
 
كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە و سەركردەیەكی یەكێتیش دەڵێت” تەندروستی جێگیرە”.
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سنورمیدیا كەوتووە، كۆسرەت ڕەسول عەلی، ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی‎ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی هەرێمی كوردستانی جێهێشتووە.
 
لەو بارەیەوە حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند” كاك كۆسرەت سەردانی وڵاتێكی دراوسێی كردووە و تەندروستی باش و جێگیرە”.
 
وتیشی”من لەگەڵ كەسێك قسەمكرد كە هاوسەفەریەتی و پێی ڕاگەیاندم كە كاك كۆسرەت، چارەسەری سروشتی(عیلاج تەبیعی) وەردەگرێت”.
 
هەرچەندە ئەو سەركردەیەی یەكێتی ڕەتیكردەوە ناوی ئەو وڵاتە بڵێت كە كۆسرەت ڕەسوڵ، سەردانی كردووە، بەڵام سنورمیدیا زانیویەتی لە ئێستادا ناوبراو لە وڵاتی توركیایە.