کاتژمێر02:00ی بەرەبەیان لەسەر رێگەی هەولێر – پیرمام لەنزیک ئەکوا تارین، بەهۆی تیژڕۆییەوە ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای( هەولێر _پیرمام)لەنزیک ئەکوا تارین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەپاش دەرچوونی لەشەقام و سەرکەوتن بۆ سەر دوورگەی ناوەند، خۆی کێشا بەستونێکی کارەبا و بناغە کۆنکرێتییەکەوە لەژێر زەوی دەرهێنا ئینجا وەستا، لە دەرەنجامی رووداوەکەش شۆفێرەکە کە بە تەنیا بوو گیانی لەدەستدا زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.
وتیشی:” سەیرکردنێک بۆ هەڵوەشانەوەی ئوتومبێلەکەو دەرهێنانی کۆنکریتی ستونی کارەبایەکە، شاهیدە لەسەر بڕی خێراییەکە کە ئۆتۆمبێلەکە پێی ڕۆیشتوە و بووەتە هۆی ئەم کارەساتە”.
دەشڵێت:”ئێمە تەنها دەڵێین تکایە خۆتان زووتر بەرەو پیری مەرگ مەڕۆن، چونکە ژیان زۆر گەورەترە لەو هەستە کاتیەی کە بەهۆی تیژڕۆییەوە بۆت دروست دەبێت”.