سه‌ردار ئۆنلۆ باوكی “سیزین” ه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه 17 چه‌قۆی لێدراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌م پیاوه بێ توانا وه‌ستاوه به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌فه‌ته گه‌وره‌ی به‌رۆكی گرتوه.
باوكی ئه‌م ئافره‌ته باس له‌وه ده‌كات كه ده‌یتوانی كارێك بكات كچه‌كه‌ی و ئه‌و منداڵه‌ش كه له سكیدا بووه له مردن ڕزگار بكات، ئێستا كه‌وتۆته دۆخێكه‌وه كچه‌كه‌ی له هه‌موو جێگه‌یه‌ك ده‌بینێت و دێته‌وه به‌رچاوی.
ئه‌و ده‌ڵێت”كاری زۆرم كرد بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت و توانیویه‌تی كار بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی به پشتیوانی مێرده‌كه‌ی نه‌بێت و زۆر پاڕاوه‌ته‌وه له كچه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی شوو به‌و پیاوه نه‌كات به‌ڵام به‌قسه‌ی نه‌كردوه و ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵ بووه كه په‌وه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه دروستكردوه كه دواتر بۆته بكوژی”
به‌ڵام هه‌ر دوای هاوسه‌رگیری زاواكه‌یان كه‌وتۆته ئه‌شكه‌نجه‌دانی كچه‌كه‌یان و ته‌نها یه‌ك ساڵ دوای هاوسه‌رگیری واته ئه‌و كاته‌ی كچه‌كه‌یان بۆته 17 ساڵ له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه 17 چه‌قۆی لێدراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ئێستادا توركیا بۆته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی به به‌رده‌وامی حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ئافره‌تی تیادا تۆمار ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سوكار یان هاوسه‌ر یان خۆشه‌ویسته‌كانیان و بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ش خانمان له ئێستادا سه‌رقاڵی ڕاهێنانی تایبه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.
سەرچاوە: ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ