حكومه‌تی عێراق، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی كرده پشوو، به هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی رووی له عێراق كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌یه پله‌ی گه‌رما بگاته سه‌رووی په‌نجا پله‌ی سیلیزی.
له به‌یانێكی میدیاییدا، حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه، سبه‌ی له به‌غدا پشووه و پارێزگاره‌كانی دیكه‌ش سه‌رپشكن به گوێره‌ی پێویست ده‌وام له پارێزگاكانیان رابگرن.
حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش ده‌وامی كه‌مكرده‌وه بۆ كاتژمێر (01:00)ی نیوه‌ڕۆ.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا پله‌ی گه‌رما گه‌یشته 49 پله‌ی سیلیزی و پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی پله‌ی گه‌رما بگاته سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی.