شارەوانی سلێمانی رێگری لە دابەشکردنی بەنزینە ٥٠٠ دینارییەکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی دەکات و دەشڵێت، ئەو بەنزینە نایاساییە لەو جێگایەدا.
لە ماوەی رابردوودا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندبوو، “هه‌رکه‌سێک ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین دابه‌زێنێت به‌مه‌رجێک کوالێتیه‌که‌ی بپارێزێت و به‌ڕێگه‌ی رێگه‌پێدراوی خۆی بیگه‌یه‌نێته هاوڵاتیان سوپاسی ده‌که‌ین و ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ین”، بەڵام ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی چوونەتە شوێنی دابەشکردنی بەنزینە ٥٠٠ دینارییەکەی شاسوار عەبدولواحید و دەیانەوێت لایببەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سلێمانیدا چەند بەنزین خانەیەکی دیکە هەن کە شوێنەکانیان لەناو ماڵاندایە، یان لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوون و لە ژێر هۆتێل و تەنیشت خوێندنگەدایە و بەپێی بەدواداچوونی ئێن ئاڕ تیش تاوەکو ئێستا هیچ رێکارکیان بەرامبەر نەگیراوەتەبەر.