سنورمیدیا – تایبه‌ت
مه‌لا یاسین، خاوه‌نی كۆمپانیای به‌ڕێز سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار ده‌كات و دادگاش به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مانتاره‌كان سزا ده‌دات
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ست سنورمیدیا كه‌وتووه، هه‌ریه‌كه له دابان محه‌مه‌د و عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه سه‌باره‌ت به كاره‌كانی كۆمپانیای به‌ڕێز.
یاداشته‌كه له میدیا و سۆشیال میدیا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دزه‌یكردووه‌ته ده‌ره‌وه و گه‌یشتووه‌ته ده‌ست مه‌لا یاسین خاوه‌نی كۆمپانیای به‌ڕێز و ناوبراویش سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كردووه.
به‌پێی زاینیارییه‌كانی سنورمیدیا، دادگای سلێمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د ئاگادار بكاته‌وه دوو دانیشتنی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه و په‌رله‌مانتارانیشی سزاداوه به قه‌ره‌بووی 30 ملیۆن دینار، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه مه‌لا یاسین داوای بڕی 300 ملیۆن دینار قه‌ره‌بووی له‌و په‌رله‌مانتارانه كردووه.
یاداشت نوسین بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كارێكی ئاسایی په‌رله‌مانتاره و ڕۆژانه په‌رله‌مانتاران چه‌ندین یاداشت ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا:
