لوئه‌ى ئه‌لیاسری، پارێزگارى نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، ده‌وامى فه‌رمى له سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى حكومه‌ت، بۆ رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه راده‌گیرێت.
نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى نه‌جه‌ف بڵاویكرده‌وه، پارێزگار فه‌رمانیكردووه به راگرتنى ده‌وامى فه‌رمى له‌ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، له پارێزگاى نه‌جه‌ف، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، كه كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستى فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى ئه‌و پارێزگایه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، پارێزگاى به‌سره‌ش بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانگه حكومییه‌كان راده‌گیرێت.
راگه‌یاندنى پارێزگاى به‌سره بڵاویكرده‌وه، پارێزگارى به‌سره، فه‌رمانی دەرکرد به راگرتنى ده‌وامى فه‌رمى بۆ رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى (2) كاتژمێرى ده‌وامى رۆژانه، بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته.
نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه پله‌كانى گه‌رما له ناوچه‌كه بە گشتی به‌رز بووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووى (50) پله‌ى سیلیزى، له عێراقیش پله‌كانى پێشبینیكراو بۆ دوو هه‌فته‌ى داهاتوو ، ده‌گاته ئاستى پله‌ى كوڵان، واته نزیك (60) پله‌ى سیلیزى.