دایکی شەکیب ناسراو بە میشۆی کە کەسایەتییەکی دیاری ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە، باس لە چیرۆکی ونبوونی کوڕەکەی دەکات، دایکی میشۆ دەڵێت، “١٧ بۆ ١٨ رۆژ لەمەوبەر کوڕەکەم پێی وتم دایکە دێمە سیدەکان و ژمارەی باوکمم پێبدە، منیش ژمارەکەم پێدا.”
دەڵێت، “پێی وتوم پاسپۆڕتم بۆ دەربهێنن و باوکی وتوویەتی وەرە سیدەکات پاسپۆرتەکەت بۆ دەردەهێنین”، دایکی دەڵێت، لەو کاتەوەی چووەتە سیدەکان هیچ سۆراغێکی نییە و دەنگی نەماوە.
باسی لەوەکرد، “کە وتوویەتی دەچمە ماڵی براکەم، بەڵام لەدوای ئەوەوە ئیتر دەنگی نەماوە”، دایکی میشۆ وتوشیهتی، کە کوڕەکەی چووبێت بۆ هەرشوێنێک بەوی وتووە و هەموو هاتن و چوونەکانی بۆ دایکی باسکردووە، دەڵێت، “ئەگەر ئەو چووبێتە دەرەوەی وڵات ئەوا پێی دەوتم چوونکە هەموو شتێکی بە تەلەفۆن بە من دەوت.”
ئاماژەی بەوەکردووە، “سکاڵام تۆمارکردووە و داواشم کردووە کوڕەکەم بۆ بدۆزنەوە”، داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات، ئەگەر بە مردوویش بێت کوڕەکەی بۆ بدۆزنەوە، تەنانەی ئەگەر تەرمەکەشی بێت، دەشڵێت، “کۆڵنادەم تاوەکو نەیدۆزمەوە.”