ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان به‌پێی ماده‌ی 340 ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28-6 به‌رزان حه‌مه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی وته‌لێوه‌رگرتن چووه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی.
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی پاش وته‌لێوه‌رگرتنی بڕیاری ڕاگرتن(ته‌وقیف)ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌پێی ماده‌ی 340 ده‌ركرد.