سنورمیدیا ـ تایبه‌ت
دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر شوێنی دانیشتن ئه‌بێته شه‌ڕیان و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش به‌هۆی تۆماركردنی شه‌ڕه‌كه وه پۆلیسی په‌رله‌مان مۆبایله‌كانیان لێسه‌ندن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند”جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، به هێڤیدار ئه‌حمه‌دی وتووه ده‌بێت شوێنی دانیشتنی سه‌رۆكی لیژنه‌كان له‌ڕیزی یه‌ك بن، هێڤیداریش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و گرژی دروست بووه”.
وتیشی”گرژییه‌كه دوای ئه‌وه دروست بوو كه هێڤیدار ئه‌حمه‌د به په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕانی وت قسه‌كانت به بنی پێڵاوه‌كانم”.
هه‌ر به‌هۆی تۆماركردنی شه‌ڕه‌كه به مۆبایل(ته‌سویركردن) له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، پۆلیسی په‌رله‌مان ده‌ستی به‌سه‌ر مۆبایلی هه‌ردوو په‌رله‌مانتار شایان عه‌سكه‌ری، له فراكسیۆنی گۆڕان و هلز ئه‌حمه‌د، له فركسیۆنی یه‌كگرتوو گرتووه و دواتر له لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، مۆبایله‌كانیان پێدراوه‌ته‌وه.