ئەمڕۆ یەک شەممە لەشاری سلێمانی نرخی بەنزین لەژمارەیەک بەنزینخانە دابەزی.

 

بەپێی زانیارییەکان نرخی لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ لە ٧٥٠ دینارەوە دابەزیوە بۆ ٦٩٠ دینار، نرخي ليترێک بەنزینی موحەسەن لە ٨٠٠ دینارەوە دابەزیوە بۆ ٧٧٥ دینار.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر نرخی بەنزین لەزۆرێک لەبەنزینخانەکان بەم جۆرەبووە(سوپەر: ٩٠٠ دینار، موحەسەن: ٨٠٠ دینار ، نۆڕماڵ: ٧٥٠ دینار).

بەهۆی بەربوونەوەی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەسلێمانی ئەنجامدرا، بەڵام نەک گوێ لەداواکارییەکان نەگیرا، بەڵکو نرخ زیاتر بەرزکرایەوە.

لەگەڵ ئەوەی حکومەتى هەرێم خۆی خاوەنی نەوتە و بەوڵاتانی دیکەی دەفرۆشێت و خۆشی خاوەنی دوو پاڵاوتگەیە، بەڵام هەموو ئەمانە لەسوودی هاوڵاتییان بەکارنایەت، بەڵکو ئەو بەنزینەی بەهاوڵاتییان دەفرۆشرێت، بازرگانان لەوڵاتانی دیکەوە دەیکڕنەوە و دەیفرۆشنەوە بۆ هاوڵاتییان.