هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه پارتی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ستراتیژیكرد و بێ منه‌تی خۆی له كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌تایبه‌تی بادینان گه‌یانده ترۆپك.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی: “دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی چالاكوانان په‌سه‌ندكرد”.
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: “پارتی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی ستراتیژیكرد به‌وه‌ی بێ منه‌تی خۆی له كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌تایبه‌تی بادینان گه‌یانده ترۆپك”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌وانه‌ی غه‌در و ئاوخواردنه‌وه‌یان لا وه‌ك یه‌كه دره‌نگ یان زوو باجی ئه‌و مڵهورییه ده‌ده‌ن”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “بكه‌رانی ئه‌م تاوانه له‌م دۆسێیه‌دا وه‌ك دۆڕاوی گه‌وره دێنه ده‌ره‌وه و زیندانیانیش پاڵه‌وانی گه‌ل و نیشتیمانن و به دره‌شاوه‌یی ده‌چنه مێژوه‌وه. وه‌ك چۆن ره‌ش و سپی جیان ئاواش جه‌لاد و قوربانی جیان”.