نەوجەوانێک له ڕووداوێكی ته‌مومژاویی دا له‌شاری هه‌ولێر كوژرا، برای كوژراوەکەش ئاشکرایدەکات: پێیان ڕاگه‌یاندم، هیچ كامێرا و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن تێنه‌گه‌یەنەم چونكه وتی: شێخ وه‌یسی بارزانیی بۆخۆی له‌سه‌ر خه‌ته و له پزیشكی دادیش پێیانوتم بۆخۆتان باشتره كه‌س تێنه‌گه‌یه‌نن”.
ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر ئومێد ئه‌میر برای (هه‌ڤاڵ)ی كوژراو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسییدا ڕایگەیاند:”ڕۆژی ٩ی ئه‌م مانگه هه‌واڵیان پێداین، كه كوڕه‌كه‌مان (هه‌ڤاڵ) كوژراوه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ماتۆڕسوارێكه‌وه، منیش چوومه بنكه‌ی پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر، له‌وێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس پێی وتم، ئه‌مشه‌و براكه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا له مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌شییانداوه و دژه تیرۆریش براكه‌ی تۆی كوشتوه”.
برای نەوجەوانە کوژراوەکە، وتیشی:”كاتێكیش نووسراویان پێدام تاوه‌كو بچم ته‌رمی براكه‌م له‌پزیشكی داد وه‌ربگرمه‌وه، سه‌یر ده‌كه‌م ته‌شریع كراوه و هه‌موو ڕێكاره‌كان ته‌واو بووه، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیس پێی ڕاگه‌یاندم، هیچ كامێرا‌و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن تێنه‌گه‌یەنەم چونكه “شێخ وه‌یسی بارزانیی’کوڕی سێیەمی مەسعود بارزانی’ بۆخۆی له‌سه‌ر خه‌ته” و له‌پزیشكی دادیش پێیانوتم “بۆخۆتان باشتره كه‌س تێنه‌گه‌یه‌نن”.
هەروەها، وتی:”دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌مان وه‌رگرته‌وه و به‌خاكمان سپارد، من بۆخۆم پێشتر به مۆبایل وێنه‌ی لاشه‌ی براكه‌مم گرت، كه حه‌وت فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و هه‌مووی له پێشه‌وه و به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و برینێكی قوڵیشی هه‌یه له پشتیدا، كه پێده‌چێت به حه‌ربه لێی درابێت و دواتر دورابێته‌وه، چونكه ١٨ ته‌قه‌ڵه شوێنی برینه‌كه”.
ئومید زانیاریی زیاتری ئاشکرا کرد و وتی:”ڕاپۆرتی پزیشكییش ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیس كراوه و به ئێمه نه‌دراوەتەوە به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسیش به منی وت، براكه‌ت به‌ده‌مانچه كوژراوه، ئێمه گومانمان له‌و ڕووداوه هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر له مه‌فره‌زه‌یان دابێت، ده‌بێت له دواوه ته‌قه‌ی لێكرابێت، نه‌ك له پێشه‌وه، دواتر بۆ دوای ١٥ كاتژمێر هه‌واڵ به ئێمه ده‌ده‌ن”.
برای کوژراوەکەی هەولێر، دەشڵێت:”كوڕه‌كه‌ی ئێمه ته‌مه‌نی ١٥ ساڵه و ئۆتۆمبێلی نییه و پاره‌ی كڕیینی ئۆتۆمبێلیشی پێ نییه، له‌و ته‌قانەیش كه كراوه ٢٨ گولـله به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه و هیچ فیشه‌كێك به‌ر شۆفێره‌كه نه‌كه‌وتووه، دواتر پرسیارمان كردوه ئایا له ناو ئۆتۆمبێله‌كه مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونی هه‌بووه، پۆلیس دڵنیای كردووینه‌ته‌وه نه‌خێر هیچی تێدانه‌بووه، وتمان ئایا هیچ شتێكی قه‌ده‌غه‌كراو لەناو ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌بووه، ئه‌وان جه‌ختیانكردوەته‌وه نه‌خێر هیچی تێدا نه‌بووه، ئێمه ده‌پرسین ئایا بۆچی كوڕه‌كه‌ی ئێمه‌تان به‌و شێوه‌یه كوشتوه‌و له‌به‌رچی؟”.
ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد:”زانیارییمان هه‌یه ئه‌و شه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕوویداوه، شه‌ڕ له‌نێوان ئاسایش و پۆلیس له‌و شوێنه‌دا ڕوویداوه و بووەته میل ڕاكێشانی چه‌ك له یه‌كتر و ته‌نانه‌ت ئاسایش هه‌ڕه‌شه‌ی بردنی هاردی كامێرای سنووره‌كه‌ی كردوه و پۆلیسیش وتویه‌تی ئێمه ئه‌و هارده ده‌به‌ین”.
ئومێد ئه‌میر برای (هه‌ڤاڵ)ی كوژراو لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا وتیشی:”دادوه‌ر داوای ئیفاده‌ی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌نیین ئیفاده بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نیین ئه‌و ئۆتۆمبێلەیش ڕاده‌ست بكه‌ن كه ته‌قه‌كانیان لێكردووه”.