وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاتر دەكرێت.

ئومێد ئەحمەد، لەبارەی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا رایگەیاند:”لە دوای 15ـی مانگ بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە 400 مێگاوات كارەبا كەمی كردووە، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیش یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كاتژمێری كارەبا.”

لەبارەی كەمیی كارەبا ئومێد ئەحمەد رایگەیاند، لە دوای ئەو كێشە تەكنیكییە كارەبا لە رۆژانە 20 كاتژمێرەوە بۆ نزیكەی 16 كاتژمێر دابەزیوە، هەروەها ئێستا لە هەولێر و سلێمانی نزیكەی 13 بۆ 14 كاتژمێر كارەبا هەیە، بەڵام وەزارەتی كارەبا “هەموو هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ كە بە زووترین كات ئەو یەكانە چارەسەر بكەن.”

وتەبێژی كارەبا باسی  لەوەكرد، لەهەفتەی داهاتووەوە بەشێك یان هەموو ئەو یەكانەی كارەبا چارەسەر دەكرێن، بەو شێوەیەش كاتژیمَرەكانی پێدانی كارەبا دووبارە باش دەبێت و دەگاتە 14 كاژێر. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.