به‌پێی به‌رنامه‌ی كار، له دانیشتنی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی لابردنی لێبڕینی مووچه هیچ قسه‌یه‌ك ناكرێت.
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی كاره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاینده‌یدا له‌باره‌ی پرسی كورتهێنانی مووچه قسه‌ده‌كات نه‌ك لێبڕینی مووچه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا میدیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت گفتوگۆ ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده 95 په‌رله‌مانتار واژۆیان كردووه و داوای لابردنی لێبڕینی مووچه‌یان كردووه، به‌ڵام تائێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گرنگیان به‌و پرسه نه‌داوه و نه‌یانخستووه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.