پۆلیسی کۆمەڵایەتیی بەغدا دەستگیرکردنی کچێکی ڕاگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی کچە هاوڕێکانی کردووە کە لەناو بەشە ناوخۆیی زانکۆدا تۆمارکراون. 

 

پۆلیسی بەغدا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی کۆمەڵایەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ توانییان کچێک دەستگیربکەن کە وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی هاوڕێ کچەکانی لە بەشە ناوخۆییە لابووە و “هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیانی کردووە ئەگەر بێتوو پارە و زێڕی نەدەنێ.”

 

دەشڵێت، “پۆلیس توانی بەڵگەی تەواو بۆ تۆمەتبارکردنی ئەو کچە بەدەستبهێنێت و ڕێکاری ئەمنیی پێویست لەدژی بگیرێتەبەر و سەرجەم وێنە و ڤیدیۆکانیش لە مۆبایلەکەیدا سڕانەوە.”