سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت، سولفه‌یه نه‌ك بودجه به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بدات.
ئه‌مشه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: ” گەلی کورد گەلی ئێمەیە، پشکی هەرێممان خەرج نەکردووە، بەڵکو ئەو پاره‌یه‌ی دەینێرین پێشینەیە نه‌ك بودجه”.
وتیشی: “پاره‌كه بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانه و ناكرێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه بن”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكرد كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ راگرتنی ناردنی پاره‌كه بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه به “بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن” ناوی برد.