دەزگای دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ كارمەند و ئەفسەرێكی نیە بە ناوی (زاگرۆس جوهر صدیق) ئەو ناسنامانەش كە بەناوی ناوبراوەوە بڵاوكراونەتەوە و گوایە ئەفسەرە لە دەزگاكەمان، بە رونی دیارە ساختەیە.
دەزگای دژە تیرۆر لە ڕونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكردوە، ماوەیەكە كەسێكی گوماناوی و سیخوڕی سەر بە دەوڵەت و حیزبێكی دیاریكراو، بە پیلانی پێشوەختەی دەزگایەكی هەواڵگری، و لەڕێی تۆڕیكی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دایكو باوك، سەرقاڵی چەواشەكردنی وەرگرانی میدیاییە، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاكەمان دەدات. ئێمه پشت بەستوو بە بەڵگەنامەكانی بەردەستمان، بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ كارمەند و ئەفسەرێكی نیه به ناوی زاگرۆس جوهر صدیق.
دەشڵێت: با هاونیشتمانیانی كوردستان ئاگاداربن كە دەزگای دژەتیرۆر لە ڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سكاڵای خۆی لە سەر ئەو كەسە تۆمار كردووە، كەبە پیلانی پێشوەختە و بە هۆی پێداگریی چەندجارەوە، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاكەمان دەدات.
دەزگای دژە تیرۆر باسی لەوەشكردوە، ئێمە بەڵێنمان لە لایەنه یاساییە دەرەكییە پەیوەندارەكان وەرگرتووه كه بەمزوانه لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری.
دەقی رونكردنەوەكە:
ڕوونكردنەوەیەك لەدەزگای دژەتیرۆرەوە
میللەت
ماوەیەكە كەسێكی گوماناوی و سیخوڕی سەر به دەوڵەت و حیزبێكی دیاریكراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەكی هەواڵگری، و لەڕێی تۆڕیكی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دایكو باوك، سەرقاڵی چەواشەكردنی وەرگرانی میدیاییەوە
هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاكەمان دەدات. ئێمە پشت بەستوو بەبەڵگەنامەكانی بەردەستمان، بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ كارمەند و ئەفسەرێكی نیە بە ناوی (زاگرۆس جوهر صدیق) ئەو ناسنامانەش كە بەناوی ناوبراوەوە بڵاوكراونەتەوە و گوایە ئەفسەرە لە دەزگاكەمان، بەڕوونی دیارە كە ناسنامەی دروستكراوی ساختە و تەزویرن. بۆ نمونە و بە زۆری فۆتۆشۆپ، لۆگۆی دەزگای دژەتیرۆر خراوەتە سەر ناسنامەی كۆمەڵەی ئەفسەرانی كەركوك! و دڵنیابن نە ئێوە و نە هیچ وەرگرێكی ژیر باوەڕ بە ناسنامەی لەم چەشنە ناكات. بەڵام هەر بۆ دڵنیایی با هاونیشتمانیانی خۆشەویستی كوردستان ئاگاداربن كە دەزگای دژەتیرۆر لەڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سكاڵای خۆی لە سەر ئەو كەسە تۆمار كردووە، كە بە پیلانی پێشوەختەو بە هۆی پێداگریی چەندجارەوە، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاكەمان دەدات، ئێمە بەڵێنمان لە لایەنە یاساییە دەرەكییە پەیوەندارەكان وەرگرتووە كە بەمزوانە لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای دژەتیرۆر
2021\6\24