فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ئه‌ندامێكیان به‌رتیلی وه‌رنه‌گرتووه.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاندووه”نوسراوێك بە واژۆی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوه لەبارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بەتەنها بەمەبەستی بەدواداچوون و ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنابێت” .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه”بە خۆشحاڵییەوە ڕایده‌گه‌ێنین كه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی نین و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌مان په‌روه‌رده و گۆشكراوی ڕێبازی بارزانین،هەموو هەڤاڵانمان لەهەموو لێژنەکان و بەتایبەت لێژنەی وەبەرهێنان،پیشەییانە کاریان کردووەو باش دەزانن باش و خراپ چییە”.
فراسكیۆنی پارتی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات” بۆیە داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەین هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوا نەخات و هەرکەسێک پلەو پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکار هێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت”.
پێشتر سنورمیدیا ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پاره‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان به به‌رتیل له كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتووه.