سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و پاره‌یان له‌به‌رابه‌ر چاوپۆشی كردن له خراپی و گه‌نده‌ڵی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كان وه‌رگرتووه.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند” دوای ئه‌وه‌ی نوسراوی ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوبووه‌وه، كه داوایكردبوو په‌رله‌مانتار به ته‌نها به‌دواداچوون بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كان نه‌كات، داوای ڕوونكردنه‌وه‌مان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكرد له‌و باره‌یه‌وه”.
وتیشی”سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پێیان ڕاگه‌یاندین، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پاره و یه‌كه‌یی نیشته‌جێبوونیان وه‌رگرتووه له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه ئاشكرایكرد، له ئێستادا فراكسیۆنه‌كانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ داوای ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌كه‌ن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه به‌رتیلیان وه‌رگرتووه.