سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت كه ئێستا قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕیووه و كاتی ئه‌وه نه‌ماوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لێی ببڕدرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌له‌مانی كورستان وتی “له 2014ه‌وه تائێستا بیركردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وابووه ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێت، هه‌موو ئه‌ماه له لێبڕین و پاشەكەوتی مووچە هەمووی نایاسایی بووە”.
وتیشی له‌وكاته‌دا كه هه‌رێم تووشی قه‌یرانی دارایی بوو و نرخی نه‌وت دابه‌زی، هه‌رێم ته‌نها پاره‌ی كۆمپانیاكانی ده‌دا و عێراقیش پاره‌ی نه‌ده‌نارد، به‌ڵام ئێستا نرخی نه‌وت به‌رزه و دۆلاریش به‌هاكه‌ی به‌رزه، نه‌وتیش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی هه‌رێمه و عێراقیش بڕیاریداوه 200 ملیار دینار بنێرێت، بۆیه ئێستا قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕیووه و كاتی لێبڕین له مووچه نه‌ماوه”.