هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان لەسەر مووچەو بودجەو داهات كۆدەبێتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریش رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی حكومەتی هەرێم ئامادە دەبن.
عەبدولستار مەجید رایگەیاند، بۆ بابەتی مووچە و بودجە و داهات و چەند بابەتێكی دیكە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكوومەتی هەرێم كۆببێتەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، وەك فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی، سەردانی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانمان كرد بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بەو پرۆژە یاسایانەی كە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە رابردوودا پێشكەشی كردوون، بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا دوو پرۆژەیاسا بخرێنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە.
عەبدولستار مەجید دەشڵێت: “هەروەك داواشمانكرد كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبكاتەوە و گفتوگۆ لەبارەی مووچە و بوودجەوە بكرێت و بەربەستەكانی بەردەم رۆڵ بینینی پەرلەمان لە چاودێری و لێپرسینەوە لاببرێن و بە ئەركی خۆی هەستێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئاشكرایشی كردووە كە بۆ بابەتی مووچە و بوودجە و داهات و چەند بابەتێكی دیكەش، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە.