ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەهۆی قۆرخكاریەوە نزیكەی 400 بەنزینخانە لەسنووری پارێزگای هەولێر مەترسی داخستنیان لەسەرە.
عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:” پاش یاداشتی خاوەن بەنزینخانەكانی ھەولێر بەدواداچونی مەیدانی، حكومەت رۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی كار دەپاڵێوێت و ٨٧٠ ھەزار لیتر بەرھەمیەتی.. بەقۆرخكاری دراوە بە ھەردوو كۆمپانیای كورد نەفت وسەن ئۆیل لیترێك بە ٦٣٠ دینار! ئەوانیش دەیفرۆشنەوە بە بەنزینخانەكان لیتری بە ٧٢٥ دینار! بەنزینخانەكانیش خۆیان ڕاستەوخۆ دەڕۆن لە پاڵاوگەی كاری وەردەگرن و پارەكەش لە بازاڕی دۆلارەكە تەسلیم دەكرێت! ”
دەشڵێت:” كورد نەفت و سەن ئۆیڵ خۆیان بەنزینخانەیان ھەیە لیترێك بەنزین خۆیان دەیدەن بە ٦٦٠ دینار، بە بەنزینخانەكانی تر بە جوملە دەفرۆشنە ٧٢٥ دینار!! ئەمەش وادەكات زیاتر لە ٤٠٠ بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەرە بەھۆی ئەم قۆرخكاریە!! ”
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت:”پێویستە ئەم بەرھەمە بەنرخێكی جێگیر بدرێتە ھەموو بەنزینخانەكان و ھۆكاربێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.”