وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی رابردووی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مانگی ئایار 89 ملیۆن و 881 هه‌زار و 268 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و داهاته‌كه‌شی 5 ملیار و 917 ملیۆن و 932 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: “له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاته‌وه 86 ملیۆن و 820 هه‌زار و 355 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ته‌نها 3 ملیۆن و 60 هه‌زار و 913 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند كه له مانگی ئایاردا تێكڕا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 65.845 دۆلار فرۆشراوه.