سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به نوسراوێكی فه‌رمی ڕێگری له په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ به‌دواداچوون له یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان.
به‌پێی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سنورمیدیا كه‌وتووه واژۆی ڕێواز فایه‌قی له‌سه‌ره و بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نێردراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه” به‌مه‌به‌ستی كاری به‌دواداچوونی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌له‌مانی كوردستان به به‌ڕێزتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هیچ په‌رله‌مانتارێك له‌ڕێگه‌ی كه‌سییه‌وه ناتوانێت سه‌ردانی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی بواری وه‌به‌رهێنان بكات”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه” به‌ڵكو ده‌بێت به بڕیاری لیژنه‌كان ئه‌م به‌دواداچوونه بكات یان به نوسراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان”.
به‌پێی ئه‌م نوسراوه په‌له‌مانتاران بۆ به‌دواداچوون له یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان ده‌بێت واژۆی 6 بۆ 11 ئه‌ندامی لیژنه‌ی تایبه‌ت مه‌ندی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، یاخود سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به نوسراو ڕێگه‌ی پێبده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون كه‌م ده‌كاته‌وه.
