پێگەیەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە تۆمارکردنی پلەی گەرما، لیستێکی لە 15 شوێن لەسەر ئاستی جیهان ئامادە کردووە، کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، بەرزترین پلەی گەرمایان تێدا تۆمار کراوە و سێ ناوچەی عێراقیشی تێدایە.

بە گوێرەی پێگەی (eldoradoweather) تایبەت بە دیارکردنی پلەی گەرما، شاری (نەواسیب)ی کوێتی 53.2 پلەی سەدی، وەک بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە و ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیە دیار کراون:

١- نەواسیب (کوێت) 53.2 پلەی سەدی.
٢- ئەهواز (ئێران) 50.1 پلەی سەدی.
٣- عمەیدییە (ئێران) 50.1 پلەی سەدی.
٤- جەهرا (کوێت) 49.7 پلەی سەدی.
٥- سڵێبییە (کوێت) 49.2 پلەی سەدی.
٦- عەماڕە (عێراق) 49 پلەی سەدی.
٧- متڕبە (کوێت) 49 پلەی سەدی.
٨- عەبادان (ئێران) 48.9 پلەی سەدی.
٩- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت (کوێت) 48.8 پلەی سەدی.
١٠- سافی ئاباد دیزفول (ئێران) 48.8 پلەی سەدی.
١١- عەبدەلی (کوێت) 48.7 پلەی سەدی.
١٢- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە (عێراق) 48.6 پلەی سەدی.
١٣- فاو (عێراق) 48.6 پلەی سەدی.
١٤- وەفرە (کوێت) 48.5 پلەی سەدی.
١٥- سابڕییە (کوێت) 48.5 پلەی سەدی.

پێشبینییەکانی پله‌ی گەرما بۆ هاوینی ئەمساڵ ئەوە دەردەخەن، کە هاوینێکی گەرم بێت.