ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە سەرۆكی هەرێم لەگەڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای شانشینی ئوردنیی هاشمی، كۆده‌بێته‌وه.
ڕوونیشیكردەوە نێچیرڤان بارزانی و شا عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بواره‌كانی هاریكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که، تاووتوێ ده‌كه‌ن.