بڕیاردرا مانگانە بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار، بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت، ئهمهش دوای ئهوهی دوێنێ هاوسهرۆكی یهكێتی سهردانی ئهو نهخۆشخانهیهی كرد.
بەپێی نووسراوی ژ (7291) كە ئەمڕۆ یەكشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، وردەكاری رەزامەندی خەرجكردنی بڕی پارەكە بۆ نەخۆشخانەكانی نانەكەلی، لە هەولێر، هیوا لە سلێمانی، ئازادی لەدهۆك.
هەر بەپێی نوسراوەكە سەرۆكی حكومەت رەزامەندی لە سەر خەرجكردنی (ملیارێك و 27 ملیۆن و 600 هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆرینگە ( بدل عیادە).
ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ ١٩ـی٦ـی٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای كرد و لە نزیكەوە لە كێشە و گرفتەكانی نەخۆشخانەكەی كۆڵییەوە.
لاهور شێخ جەنگی بە وردی گوێی لە كێشە و گرفت و داواكارییەكانیان گرت و پشتیوانیی تەواوی خۆی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان دووپات كردەوە، وتیشی: هەوڵە سیاسی و ئیدارییەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان و هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دەیكەین.
هاوسەرۆكی یەكێتیی ڕوونیكردەوە كە ئەركی هەموو لایەكە پاڵپشتی نەخۆشخانەكە بكەن كە لە هەر چوار پارچەی كوردستانەوە نەخۆشی بۆ دێت، ئەركی حكومەتیشە كەموكورتییەكانیان بۆ دابین بكات و وتیشی: “ئەگەر حكومەت نەتوانێت ئێمە بەڵینمان داوە ڕێگە نەدەین ئەو نەخۆشخانەیە بكەوێت”.

