به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست “سنورمیدیا” كه‌وتووه باره‌گای بارزانی كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی سه‌ربه پارتی له‌سەر ئەوەی ئامادەنەبووە دژایەتیی نێچیرڤان بارزانی بکات، لە پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستكه‌وتووه و باس له‌وه ده‌كات كه ناكۆكی ناوخۆیی باره‌گای بارزانی، وایكردووه كه رێكان سه‌باح كادیری پێشكه‌وتووی پارتی و سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیای خواكوڕك له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی رێكان سه‌باح له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كه‌وه ئاشكرا كراوه و به “میلله‌ت”ی راگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو ئاماده نه‌بووه ببێته ته‌ره‌ف له‌دژایه‌تی كردنی نێچیرڤان بارزانی گروپێك له‌ناو باره‌گای بارزانی له پۆسته‌كه‌ی دووریان خسته‌وه.