نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 پيرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى له “ئیبراهيم ره‌ئيسى”، سه‌رۆكى تازه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێدا، به سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.
له نامه‌يه‌كدا، كه به‌و بۆنه‌يه‌وه “نێچيرڤان بارزانى” ئاراسته‌ى “ئیبراهیم ره‌ئيسى” كردووده، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، هيواى خواستووه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى بهڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له پێناو ئارامى و سهقامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.