لەمەودوا ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بە پێی تایبەتمەندی عیراقی دەبێت، وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەكراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عیراقین.


وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەكرێن بە پێی تایبەتمەندی عیراق بن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەكانی دەركراوە و بڕیارەكەش كاراكراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بە ھاوردەكاران بۆ ڕێكخستنەوەی كارەكانیان، لە ڕووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەكە دواخراوە.

وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بە مەبەستی فەراھەمكردنی ڕێكارەكانی سەلامەتی، لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەكرێن، دەبێت بە پێی تایبەتمەندی عیراق بن، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەكراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عیراقین، لەبەرئەوە دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە ڕێگە نادرێت جگە لە تایبەتمەندی عیراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاوردە بكرێت.