سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران كرد و ئه‌ویش بانگهێشتی كرد سه‌ردانی تاران بكات.
مسته‌فا كازمی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێرانه‌وه كرد و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لێ‌كرد، به‌پێی نووسینگه‌ی كازمیش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه.
ره‌ئیسی له وه‌ڵامدا په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان عێراق و ئێرانی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه و په‌رۆشی خۆشی بۆ پته‌وكردنی هاوكارییه‌كان ده‌ربڕیووه، هه‌روه‌ها داواشی له كازمی كردووه له نزیكترین دەرفەتدا سه‌ردانی تاران بكات.