عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، داوا له‌وكه‌سانه‌ده‌كات كه پێیان ناخۆشه بووه به پارتی بیسڕنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا چونكه چووه نێو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، داوا له‌و فانانه‌ی ده‌كات كه پێیان ناخۆشه ئه‌و كاره‌ی كردووه ئه‌نلایكی بكه‌ن و بیسڕنه‌وه.
له‌دوای ئه‌و پۆسته‌یه‌و و له‌ماوه ته‌نها دوو كاتژمێر په‌یجه‌كه‌ی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، نزیكه‌ی سێ هه‌زار لایك، كه‌می كردووه.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بوو، به‌یه‌كێك له به‌رگریكاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان داده‌نرا له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، به‌ڵام دواتر چووه ناو ڕیزه‌كانی پارتی و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.

پۆسته‌كه‌ی عه‌بدوڵای كوێخا مووباره‌ك

په‌یجه‌كه‌ی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك