ڕاپۆرت: فاینانشاڵ تایمز و ناشیۆناڵ ئینترێست
وه‌رگێڕانی: ماڵپه‌ری پۆله‌تیك
هێرشه‌كانی توركیا و بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم..
(تۆڕی به‌رگریكردن له مافی مه‌سیحییه‌كانی جیهان) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خنه‌باران ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه: حكومه‌تی هه‌رێم شكستی هێناوه له پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی له هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیا كه بووه‌ته هۆی راگوێزان و چۆڵكردنی 504 گوند تائێستا، كه به‌شێكی زۆریان له خێزانه مه‌سیحییه‌كان پێكدێن و ئاواره بوون.
تۆڕه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌رباری بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم له هێرشه‌كانی توركیا هیچ پێداویستیهكیشی بۆ ئه‌و خێزانه مه‌سیحیانه دابین نه‌كردووه له گونده‌كانه‌وه ئاواره بوون.
ده‌شڵێت: زیاتۆ له 150 خێزانی پێكهاته‌ی ئاشوری مه‌سیحی به ناچاری گونده‌كانیان چۆڵ كردووه
هه‌ر به‌رامبه‌ر بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم له هێرشه‌كانی توركیا، (كۆمیته‌ی ئازادییه ئاینییه‌كانی ئه‌مریكا) ڕه‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه و داوا ده‌كات هۆكاری ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئاشكرا بكات و به زووترین كات دژی پێشێلكارییه‌كانی توركیا بێته ده‌نگ پێش ئه‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت.
سه‌ركوتكردنی ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازان..
له لایه‌كی تره‌وه، ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، “حكومه‌تی هه‌رێم گۆراوه به رژێمێكی دیكتاتۆریی” پاش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكان و ره‌خنه‌گران، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ش ده‌ستگیر ده‌كات كه ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گران به‌رامبه‌ر بێده‌نگی له هێرشه‌كانی توركیا، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كانی رهشبیگریی ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانه‌شی گرتووه‌ته‌وه كه دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، كه بڵاوبووه‌ته‌وه له سه‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌تا كه‌سایه‌تییه سیاسییه گه‌وره‌كان.
گه‌نده‌ڵیی زه‌به‌لاح به چاودێری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا..
كه‌سێكی به‌ریتانی به ناوی (تۆد كۆزیل) بڕی ( 100 ملیۆن) دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه له رێگه‌ی گرێبه‌ستێكی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه سیاسییه كوردییه‌كان، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاساورێساكان نه‌وت به قاگاغ ده‌نێرنه ده‌ره‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه گرێبه‌سته نه‌وتییه گه‌نده‌ڵه‌كه له‌ڕێی كۆمپانیایه‌كه‌وه به ناوی (كیستۆن گۆڵف) بووه كه هی (تۆد كۆزیل)ه به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه ناوی (عیزه‌دین به‌روارییه)، هه‌ستاون به حه‌واڵه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له قاچاغی نه‌وت ده‌ستیان كه‌وتووه بۆ سه‌ر حسابی تایبه‌تی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی كورد
له ساڵی 2010 وه تائێستا، هه‌ردوو حكومه‌تی به‌ریتانی و ئه‌مریكی ئاگادار كراونه‌ته‌وه له بوونی گه‌نده‌ڵی زه‌به‌لاح له گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیای كیستۆن گۆڵف و كه‌سایه‌تیه سیاسیه كوردییه‌كان، به‌ڵام هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یان نه‌كردووه، تا ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری پێشووی كۆزیل گرێبه‌ست و به‌ڵگه‌نامه‌كانی خسته‌ڕوو كه قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه پیشان ده‌ده‌ن به تایبه‌ت له له كێڵگه‌ی نه‌وتیى شێخان كه كۆمپانیاكه‌ی كۆزیل و چه‌ند به‌رپرسێكی كورد نه‌وته‌كه‌ی ده‌رده‌هێنن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی سامانه سروشتییه‌كان ئاشتی هه‌ورامی و سه‌رۆكێ پێشووی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی تێوه‌گلاون له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه زه‌به‌لاحه‌كانی كۆمپانیای كیستۆن كۆلف و نه‌وتی كوردستان، كه پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستده‌كه‌وێ و به‌كاریده‌هێنن بۆ خۆیان كه به ته‌واوی دژی یاساكانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمه.
له كۆتاییدا، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه په‌رده‌شی هه‌ڵدا له‌سه‌ر تێوه‌گلانی بارزانی و گروپی كۆمپانیاكانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیانی كیستۆن گۆڵف، كه چۆن هه‌موو یاسا و رێساكانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و عێراقیان پێشێل كردووه، پاشان له‌رێی به‌كارهێنانی كاریگه‌ریی سیاسییه‌وه هه‌وڵیانداوه بۆ وه‌ستاندنی دادگای به‌ریتانی له ئاشكراكردنی ورده‌كاریی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه.
به‌رپرسه‌كانی كورد فڕۆكه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و خه‌ڵكیش موچه‌ى نییه..
گۆڤاری ناشیۆناڵ ئینترێستی ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا گه‌نده‌ڵییه زۆروزهبهندهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی خستووه‌ته ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه سه‌ركرده‌كانی كورد فرۆكه‌ی تایبه‌ت ده‌كڕن و بهكاریدههیچنن له‌كاتێكدا هاوڵاتیان به‌ده‌ست خراپی دۆخی ئابورییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌جۆرێك فه‌رمانبه‌ران موچه‌ی ته‌واوه‌تیان پێ نادرێت، هه‌ر به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه دۆخی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا داده‌ڕوخێ، به‌جۆرێك حكومه‌تی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پارای هاوڵاتیانی له بانكه‌كان بردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه له نێوان شه‌و و رۆژێكدا سامانه‌كانیان له ده‌ست بده‌ن.
به‌پێی وه‌سفی گۆڤاری گۆڤاری (ناشیۆناڵ ئینترێست)ی ئه‌مریكی، حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌ته ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریی وه‌ها كه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌ی هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كان پێیان داوه بۆ شه‌ڕی داعش به‌كارده‌هێنی له دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی و كوشتنی خۆپیشانده‌ران به ئاشكرا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له كاتێكدا كه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه نوسیویه‌تی: مه‌سرور بارزانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كارده‌هێنی وه‌ك چه‌كی ده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی، بۆ نمونه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌دی كردووه‌ته وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسه له چاودێری و سه‌ركه‌وتی هه‌ر كه‌ی و لایه‌نێك كه ره‌خنه له حوكمی بارزانی بگرێت یان دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خانه‌واده‌ی بارزانی بكات.
هه‌روه‌ك مه‌سرور بارزانی هه‌ستاوه به گۆرینی نه‌خۆشخانه خێریی و حكومییه‌كان كه وڵاتانی رۆژئاوا پێداویستی ته‌ندروستیان بۆ دابین ده‌كه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانی به‌و پێداویستی و هاوكارییه پزیشكیانهوه ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره‌ش سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیدریس نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامیان داوه.
شۆرینه‌وه‌ی مێشك (غسل دماغ)ی نه‌وه‌ی ئاینده..
كۆنترۆڵی بنه‌ماڵه‌كان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك هه‌ڵده‌ستن به شۆرینه‌وه‌ی مێشكی نه‌وه‌ی ئاینده له رێگه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه ئه‌مه‌ش وه‌زیری په‌روه‌رده و دۆستی مه‌سرور بارزانی كه ئالان حه‌مه سه‌عیده سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه پێده‌چێت ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شكست بهێنێ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی دژی بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كان.
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه هه‌ره‌می گه‌نده‌ڵی له كوردستان وه‌ها وه‌سف كردووه، كه بنه‌ماڵه سیاسیه‌كان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تیان كۆنترۆڵ كردووه و به‌كاریده‌هێنن بۆ قازانج و پاره كۆكردنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ داپۆشینی هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كانیان كاتێك ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بازنه‌یه‌كی تایبه‌تی نزیك له مه‌سرور بارزانییه‌وه و هه‌موو فه‌رمانێكی لێوه وه‌رده‌گرن.
لینكی كۆی ڕاپۆرته‌كه…
https://mutalee.com/n16316?fbclid=IwAR0kv_XQnk2BP7HTjaGDyP_edTTsrE-LN1uHwcW-6sE1H8bEwkNiSrkbZo8