سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا نه‌كرد و وتی ده‌زانرێت كێ ده‌یباته‌وه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌جاد به رۆژنامه‌ی دیلا سیرای ئیتالیی وت “ده‌نگ ناده‌م..خۆم كاندید كرد چونكه ملیۆنان كه‌س داوایان لێكردم، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور ره‌تی كردمه‌وه”.
وتیشی كه هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ روون نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه و ده‌نگی نه‌داوه چونكه ده‌زانێت كێ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌باته‌وه.