لە  ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ناحیەی تەقتەقی سەربە قەزای کۆیە بووە شەڕە تەقە و تیایدا کەسێک چوار گولـلە بە ئافرەتێکی ئامۆزایەوە دەنێت و بە سەختی برینداری دەکات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی ناحییەکەش دەڵێت، ئافرەتەکە تەندروستیی ناجێگیرە و ڕەوانەی هەولێر کراوە. 

 

هێمن کاکە میرزا، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی تەقتەق ڕایگەیاند، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دا لە ناحیەی تەقتەق بووەتە ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربووە.”

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “بریندارەکە ئافرەتێکە و ئەو کەسەشی تەقەی لێکردووە ئامۆزای خۆی بووە و چوار گولـلەی لێ داوە.”

 

وتیشی، “هۆکاری ڕووداوەکە تائێستا دیار نییە، بەڵام بریندارەکە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و بەهۆیەوە ڕەوانەی هەولێر کراوە.”