سەرۆکى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى ده‌ڵێت:” بۆ ماوەیەک بەمەبەستی سەفەر و چارەسەر لەدەرەوەی کوردستان بووە و لەماوەیەکی کەم دا دەگەڕێتەوە.
ئه‌دهه‌م بارزانی روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:” دوای ئەوەی بە مەبەستی سەفەر و ھه‌ندێک چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەیەک لەدەرەوەی کوردستان بووم ، ئێستا بە لوتفی پەروەردگاری مەزن باشم بەرەو وڵات و خاکی پیرۆزی نیشتیمان لە ماوەیەکی کەم دا دەگەڕێمەوە”.
له روونکردنه‌وه‌که‌شدا ده‌شڵێت:”ئەو سەفەرە، لە راگەیاندنی کوردستان و دەرەوەشدا ،کۆمەڵێک دەنگۆی زۆر و راو بۆچوونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکەوتەوە، بەھۆی ھەلوێستەکانم لە مەڕ داگیر کردنی خاکی کوردستانی وڵاتمان، ئێستاش ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من و وڵات لەیەک دوور ناخاتەوە”.
ئه‌دهه‌م بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه:”ئەوەی من باسم لێکردووە و هه‌ڵوێست و بۆچونەکانم گۆڕانکارییەکیان بە سەردا نەھاتووە و ئەوەی داکۆکی لێدەکەمەوە ئەوەیە، کە لای من پرسی پارێزگاری لە نیشتیمان و هه‌ڵوێستی دژە داگیرکاری، بڕیاری هەمیشەیین و من بەردەوام لەسەر ئەو هەڵوێستە دەمێنمەوە و هەرگیز لەو هەڵوێستە نشتیمانیانە پاشەکشە ناکەم”.
له‌کۆتایی روونکردنه‌وه‌که‌شدا ده‌ڵێت:”بێ ئەندازە سوپاسگوزاری و پێزانینم بۆ نیگەرانی و لێپرسینەکانتان هەیە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و لە ھەندەران بە تایبەتی کە لەو ماوەیەدا بۆ برای خۆتان هەتانبووە و ھەمیشە لە رێزەکانی پێشەوەی خزمەتکردن و خزمەتکاری ئێوەی ئازیزدام لە ھەر شۆێنێک بم”.
ئەدهەم بارزانی رۆژی 29-5-2021 هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه که جارێکی دیکه ناگه‌ڕێته‌وه کوردستان.