ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، یەکەم کەس بوون کە دەنگیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵلا خامنەیی، ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی بەیانی لە حوسەیننیەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران و هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی شۆرای شار خستە سندوق.

ڕێبەری باڵای شۆڕش دوای ئەوەی دەنگیان دا وتی” ڕۆژی هەڵبژاردن، ڕۆژی گەلی ئێرانە، ئەمڕۆ مەیدان داری سەرەکی خەڵکن. خەڵکن کە بە ئامادەبوونیان لە سەر سەندۆقەکانی دەنگدان و بە دەنگدانیان، چارەنووسی گشتی و بنەڕەتی وڵات بۆ ساڵانی داهاتوو دیاری دەکەن”.

وتیشی” ئەمڕۆ هی خەڵکە و خەڵک ئەمڕۆ تا شەو هەر کارێک بکەن لە دەنگدان و هاتنە سەر سندۆقەکان، داهاتووی خۆیان دروست دەکەن”.

جەختیشیان کرد کە بەم هۆیەوە عەقڵ حوکم دەکات کە لەم ئەزموونە گەورە نەتەوەییە هەموان بەشدار بن. یەکەم کاریگەریی ئەم ئامادەبوونە دەگەڕێتەوە بۆ خودی خەڵک.

وتیشی”هەڵبه‌ت بە ئامادەبوونی خەڵک، وڵات، هەڤیازی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتی وەدەست دێنێت. بەڵام یەکه‌مجار خودی خەڵک سوودی لێدەبەن. بێن، هەڵبژێرن و دەنگ بەن. ئەمە بۆ داهاتووی وڵات و تاک بە تاکی خەڵکی ئێران گرینگە”.

ڕێبەری ئێران وتیشی”یەک دەنگیش گرینگە، هیچ کەس نەڵێت بە یەک دەنگی من چ ڕوو دەدات . هەر ئەم یەک دەنگانەیە کە دەنگی ملیۆنی خەڵک کۆدەکاتەوە”.