كونسوڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێم پۆستێكی به عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك سڕییه‌وه كه به‌ناوی كونسوڵه‌وه بڵاویكردبووه و گوایه “دهۆك باشترین پارێزگایه بۆ ئازادی راده‌ربڕین”.
ئه‌مڕۆ عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه “كونسوڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وتوم كه پارێزگای دهۆك باشترین پارێزگای هه‌رێم و عێراقه بۆ ئازادی راده‌ربڕین”، دوای چه‌ند كاتژمێرێك پارێزگاری دهۆك ئه‌و دێڕه‌ی له نوسینه‌كه‌یدا سڕیه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی پارێزگای دهۆك، كونسوڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر نیگه‌ران بووه كه ئه‌و قسه‌یه به‌ناوی ئه‌وه‌وه كراوه‌و ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی گه‌یاندووه‌ته‌وه به پارێزگاری دهۆك.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینی یه‌كه‌می عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك به‌ر له سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دێڕه:
دگه‌ل به‌رێز “فێسنت پومپیو” كۆنسلێ ئیكه‌تیا ئه‌ورۆپا ل هه‌رێما كوردستانێ مه باس ل ره‌وشا مرۆڤایه‌تی یا په‌نابه‌روئاواران، ره‌وشا ده‌ڤه‌رێن سنۆری یێن پارێزگه‌ها دهۆكێ، ئاریشێن هشكه‌سالیێ كو ده‌ڤه‌ر ڤه‌گرتی، پێكڤه‌ژیانا خه‌لكێ ده‌ڤه‌رێ و ئازادیا بیرۆبوچون و راده‌ربرینێ ب خۆشحالی ڤه كۆنسلێ ئێكه‌تیا ئه‌ورۆپا گوته‌مه:دهۆك باشترین پارێزگه‌ها هه‌رێما كوردستانێ و عیراقێ یه بۆ ئازادیا راده‌ربرینێ، ئه‌م ژی شانازیێ ب هاولاتیێن پارێزگه‌ها دهۆكێ دكه‌ین و سۆپاس هه‌لۆیست و هاریكاریێن مرۆڤایه‌تی یێن به‌رده‌وامێن ئێكه‌تیا ئه‌وروپا”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینی دووه‌می پارێزگاری دهۆك پاش سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دێره:
دگه‌ل به‌رێز “فێسنت پومپیو” كۆنسلێ ئیكه‌تیا ئه‌ورۆپا ل هه‌رێما كوردستانێ مه باس ل ره‌وشا مرۆڤایه‌تی یا په‌نابه‌رو ئاواران، ره‌وشا ده‌ڤه‌رێن سنۆری یێن پارێزگه‌ها دهۆكێ، ئاریشێن هشكه‌سالیێ كو ده‌ڤه‌ر ڤه‌گرتی، پێكڤه‌ژیانا خه‌لكێ ده‌ڤه‌رێ و ئازادیا بیرۆبوچون و راده‌ربرینێ كر”.